سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ کەسى یەکەمى لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێکى کوردستان، ڕۆژى (10)ـى ئاب لەگەڵ کەسى یەکەمى لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جینین بلاسخارات ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى/ئاب/2022) فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوى راگەیاند، ڕۆژى چوارشەممە لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئامادەبوونى جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت.

فەوزى هەریرى باسى لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستى کەسى یەکەمى حیزبەکان بەڕێوەدەچیێت، تەوەرى سەرەکیش یەکلاییکردنەوەى کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەبێت.

دەشڵێت، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى ئەم کۆبوونەوەیە تەواو بووە و ڕۆژى (10)ـى ئابى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین