دەستەى گەشتوگوزار: لەماوەى حەوت ڕۆژدا (147) هەزار گەشتیار سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار لە کۆتایى ڕۆژەکانى ساڵى ڕابردوو سەردانى شوێنە گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستانیان کردووە و (76) هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر جگە لە پارێزگاکانى دیکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دووى کانوونى دووەمى (2022)، نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی رایگەیاندووە، لە دوو ساڵى ڕابردوو بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان کەمى کردبوو، ئەڵام ئەمساڵ زیادیکردووە.

نادر روستی، سەبارەت بە ئامارى هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان دەڵێت، تەنها بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانى سەرى ساڵى نوێى (2022)، لە ڕۆژى (25)ـى کانوونى یەکەم تاوەکو (31-12-2021) زیاتر لە (147) هەزار گەشتیار سەردانى شوێنە گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستانیان کردووە.

ئەو زیاتر روونیدەکاتەوە، (76550) هەزار  گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە، (31) هەزار و (614) سەردانى پارێزگای سلێمانی کردووە، هەروەها (38) هەزار و (734) گەشتیاریش چوونەتە پارێزگای دهۆک، کە کۆی گشتی (146) هەزار و (898) گەشتیار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین