ئەمڕۆ مووچەى مانگى (12) دابەشدەکرێ
نوچەنێت:
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى (12) وەزارەتى تەندروستى دەکرێت، سەرەڕاى ئەوەى پشووى فەرمى بانکەکانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دووى کانوونى دووەمى (2022)، دەست بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دەکرێ بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو.
هەروەک دوێنێ وەزارەتى دارایى ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک 1/2 پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی رابردوو، بەڵام سبەی ئەو بانکانەی تایبەتن به مووچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن".
جێگەى ئاماژە پێدانە، لە (23)ى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى دارایى لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، بە هۆى هاتنى پشووەکانى سەرى ساڵ، مووچەى مانگى (12)ى (2021) دابەشناکرێ و دوادەخرێت بۆ (2-1-2022).
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment