ئیسرائیل و ئێران خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كه‌ن
نوچەنێت:
رۆژنامه‌ی هارتسی ئیسرائیل له راپۆرتێكی دا باس له چه‌ند سیناریۆیه‌ك ده‌كات، بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، به‌ڵام جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه دیاریكردنی ئه‌نجامی ئه‌و گورزانه، یاخود ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌كه‌ی ئێران كارێكی ئاسان نییه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئیسرائیل له كاتێکدایه، دانوستاندنه‌كانی ڤیێنا به‌رده‌وامه، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه، "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ته‌نیا بۆ دروستكردنی فشاره بۆ سه‌ر تاران"، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلی ئه‌و ئاماده سه‌ربازییه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران پشتڕاستكردۆته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رازه‌مه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌ربڕێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه سوپای ئیسرائیل ئاماده‌سازی بۆ لێكه‌وته‌كانی دوای ئه‌و هێرشانه كردووه، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕێكی نوێ له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنانی یاخود حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ست پێكات، ئه‌وان له‌بری ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بده‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی كاتی ئاماده‌سازییه‌كه‌ش رۆژنامه‌ی هارتس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "سوپای ئیسرائیل له چه‌ند مانگی رابردوو چه‌كی پێشكه‌وتووی ئاماده كردووه، مه‌شقی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه كردوه و ئامانجه‌كانیشی دیاریكردووه، بۆ ئه‌و گورزه‌ش دژ به ئێران دوو ملیار و (900) ملیۆن دۆلار دیاریكراوه."
له هه‌فته‌ی رابردوو جه‌نه‌ڕاڵ تۆمه‌ر باڕ فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، "هه‌ركات پێویستی كرد ده‌توانین زۆر به‌سه‌ركه‌وتووانه گورزی سه‌ربازی له كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بوەشێنین."
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئێمه له خاڵی سفره‌وه ده‌ستپێ ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاى هێنانی فڕۆكه‌ی (ئێف 35) ده‌ستمان به ئاماده‌سازی كردووه، هه‌زار كڵاوه‌ی به‌رگری مووشه‌كمان بڵاوه پێكردووه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیلمان ئاماده كردووه."
له (12)ی ئه‌م مانگه ماڵپه‌ڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویكرده‌وه، بینی گانتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌كانی له واشنتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، "فه‌رمانی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ده‌ركردووه، خشته‌یه‌كی كاتیشی بۆ ئه‌وه داناوه."
به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته‌كانی سوپای ئیسرائیل، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێران به‌رگری ئاسمانی به‌هێزكردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌و وڵاته زۆر سه‌خت بێت، چونكه چه‌ندین كڵاوه مووشه‌كی دوور هاوێژیان هه‌یه، كه زۆر به ئاسانی ده‌توانێت شوێنه‌كانی ناو ئیسرائیل بپێكێت، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش سوپای ئه‌و وڵاته له ساڵی رابردوو ناچار بوو به‌رگری ئاسمانی به‌هێز بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به حكومه‌تی ئیسرائیل دراوه، تاران بڕیاری داوه له‌ماوه‌ی دوو ساڵ بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات، ئه‌وه‌ش تا ئاستێك له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پێشووی هه‌واڵگری ته‌لئه‌بیب نزیكه.
هه‌ندێك له شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی به‌دووری ده‌زانن له‌و نزیكانه ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ واشنتن رێككه‌وتوون ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌نه فشارێك بۆ سه‌ر تاران، بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كانی ڤیێنا مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵ بكات، به‌هیوایه‌ی تا كاتێكی تر دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی دوابخات، چونكه ته‌لئه‌بیب به‌بێ رێگه‌پێدانی ئه‌مریكا ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر تاران، هه‌ركات ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وكاته ئیسرائیل په‌نا بۆ هێرشكردنه ده‌بات.
هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ته‌لئه‌بیب و تاران بۆ هه‌ردوولا تێچوونێكی زۆری ده‌وێت، له هه‌مانكاتیش هه‌ر هێرشێكیش بۆ سه‌ر چوار هه‌زار شوێن له‌ناو خاكی ئێران زۆر ئه‌سته‌مه ئامانجی خۆی بپێكێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئیسرائیل به‌رپرسانی ئێرانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به هێزه ئاسمانی سوپای پاسداران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌بیب هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌وان كووره ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسرائیل بۆردوومان ده‌كه‌ن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment