شارەوانى سلێمانى لەسەر زۆرى هاتنەوەى کرێى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاک ڕوونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى بڵاوبوونەوەى چەند پسوولەیەکى شارەوانى سلێمانى، کە پارەیەکى زۆرى کرێى کۆکردنەوەى زباڵ و خاشاک بۆ دوکاندارەکانى ئەو شارە هاتبووەوە، زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، ئەمە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى و لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ـى کانوونى یەکەمى (2021) زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی سەبارەت بە هاتنەوەى زۆرى کرێى کۆکردنەوەى زبڵى دوکاندارەکانى سلێمانى بە روودواى ڕاگەیاند، ئەم بڕیارە لە (2017) ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان داویەتى، ئەو بڕیارەش تەنیا بۆ سلێمانی نییە، بۆ هەر سێ پارێزگاکەیە.

جێبەجێکردنى بڕیارى وەرگرتنى کرێى خاشاک لە سلێمانى، ناڕەزایى لە نێو سۆشیال میدیا لێکەوتەوە، لەسەر هاتنەوەى کرێى زۆر بۆ هەندێ کۆمپانیا و شوێنى بازرگانى، زەردەشت رەفیق دەڵێت، ئەوە هەڵەی چاپ بووە، خۆی 190 هەزارە، چونکە ئەو شوێنە خۆی مانگانە 10 هەزار پارەی خۆڵ و خاشاکی هەیە، ئەوەشی بڵاوکراوەتەوە (300) هەزار و (400) هەزار، هەندێک دووکاندار لە (2019)وە هیچ کرێیەکى نەداوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، (90%)ی ئەو داهاتە بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە، (10%)ی بۆ کۆمپانیاکە دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین