هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیایه‌كى چینى له‌ عێراق کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشكرایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ى زیپیكى چینى كه‌ له‌ بوارى نه‌وت كار ده‌كات. هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووة.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌ رۆكێت هێرشكرایه‌ سه‌ر  نووسینگه‌ى كۆمپانیاى زیپیكى چینى، كه‌ له‌ باشوورى عێراق له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى غراف له‌ شارى ناسڕییه‌ "زیقار" كار ده‌كات.

ماڵپه‌ڕى فرانس 24ى فه‌ڕه‌نسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسان ئاشكرایان كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ هێرشبه‌ران نه‌ناسراون، به‌ڵام شه‌ش كه‌س  به‌ تێوه‌گلان له‌ رووداوه‌كه‌ گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار گوتوویه‌تى، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ رۆكێت و فیشه‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌ى كۆمپانیا چینییه‌كه‌ به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین