سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى بانگهێشتى ڕۆما دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا ئەمڕۆ کۆبوونەوە، کە تێیدا بە فەرمى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بانگهێشت کرد بۆ ئیتاڵیا.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ لویجى دى مایۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا و شاندێكى دیپلۆماسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا باسى له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عیراق كرد و جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئیتالیا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ تێكشاندنى داعش و میوانپه‌روه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرد."

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا بە فەرمى بانگهێشتى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد بۆ ڕۆما کر، 

"له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیتالیا، هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووى ئابوورى و كولتوورییه‌وه‌."

لە بەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى"سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى ئیتالیا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه‌ و هاریكاریى مرۆییى ئیتالیا، دووپات كرده‌وه‌."

دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانیان، دۆخ و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین