ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان: تەنها جێبەجێەکردنى ڕێککەوتنى شنگال کێشەى ئاوارەکان چارەسەر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئەندامێکى لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕەوشى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەت لە پارێزگاى دهۆک باش نییە و دەشڵێت، "باشترین چارەسەر گەڕاندنەوەى خەڵکى شنگالە بۆ زێدى خۆیان."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، مەم ئەسکەندەر، ئەندامى لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لەو بەدواداچوونانەى ئێمە کردوومانە بۆ کێشەى ئاوارەکان، ڕەوشیان باش نییە، چونکە لە ناو خێمەدا دەژین و بەردەوام لەژێر هەڕەشەى شۆرتى  کارەبا و سووتاندنى خێمەکاندان."

مەم ئەسکەندەر بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکانى شنگال بۆ زێدى خۆیان دەبێ سەرەتا ناوچەکانیان ئاسایی بکرێتەوە و دەشڵێت، باشترین چارەسەر، "جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە نێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە بۆ ئاساییکردنەوەى ئەو ناوچانە."

ئەو ئەندامە پەرلەمانەى کوردستان روونیشکردەوە، بە هۆى بوونى ژمارەیەک  زۆرى ئاوارە لە پارێزگاى دهۆک و هاتنى زستان، کاریگەرى هەبووە لەسەر  ئەو پارێزگایە، وەک ئەو دەڵێت، "پێشتر هەندێک رێکخراوی بیانی یارمەتی ئاوارەکانییان دەدا، بەڵام لە دواى رووداوەکانى ١٦ ئۆکتۆبەر ئەو رێکخراوانە گەرانەوە بە بڕیاری حکومەتی عێراق تاوەکو زیاتر یارمەتى کەمپى ئاوارەکان بدەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین