شاندێكی باڵای سەربازی سەردانی شنگال دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شاندێكی باڵای سەربازی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر یارەڵا سوپاسالاری عێراق سەردانی شنگالی كردووە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێ‌، "ئامانجی سەردانەكە بەسەركردنەوەی دۆخی ئەمنی شارەكەیە".

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 شاندێكی باڵای سەربازی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر یارەڵا سوپاسالاری عێراق و بە یاوەری چەندان بەرپرسی تری سەربازی و ئەمنی سەردانی شنگالیان كرد. 

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیێندراوێكدا كە لە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوكراوەتەوە دەڵێ‌، "سوپاسالار بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی و فەرماندەی هێزەكانی وشكانی، سەردانی فەرماندەیی فرقەی بیستی پیادەڕۆی لە شنگال كردووە و ئامانجی سەردانەكە بەسەركردنەوەی بارودۆخی ئەمنی شارەكەیە".

لە نۆی تشرینی یەكەمی 2020 ئەو كاتەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی رێككەوتنێكیان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال واژۆ كردووە، بەڵام تا ئێستا زۆربەی بڕگەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین