عێراق دەرگایەکانی بەدەم جیهانەوە کردەوە! کوردستان- عێراق
عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە، بۆ کەمکردنەوەی هەژموونە ئابووریەکانی ئێران لە خاكەکەی ، لە پێناو ڕاکێشانی وەبەرهێنەری ئەمریکی وئەوروپی بۆ وەبەرهێنان لە سێکتەرە ئابووریەکانی وڵات

نوچەنێت

حکومەتی عێراق، بۆ زیاتر پەرەپێدان بە کەرتی وزەی وڵاتەکەی، دەرگای وڵاتەکەی بۆ کڕینی 750 میگاوات وزەی جێگرەوە (وزەی خۆر)، لە حەوت وێستگەی کارەبایی، بۆ کۆمپانیایە جیهانییەکان کردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕایگەیاند: لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی وزە و دابینکردنی کارەبا، لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ واژووکردنی چەندین ڕێکەوتن بۆ دروستکردنی پرۆژەی وزەی خۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی (تۆتاڵ)ی فەرەنسی و  کۆمپانیایە نەرویجییەکان.

لە لێدوانەکەدا هاتووە: "هەر حەوت وێستگەی وزەی خۆر لە باشووری عێراق دروست دەکرێت، لە نێوانیادا کە 300 مێگاواتی بۆ پارێزگای کەربەلا دەبێت".

ئەم هەوڵانەی حکومەتەکەی عێراق، دوای دەستبەکاربوونی موستەفا کازمی و، جێبەجێکردنی بەشێک لە خواستەکانی کۆمپانیایە ڕۆژئاواییەکانە، بۆ بەرهەڵسەتیکردنی هەژموونە ئابووریەکانی ئێران، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بە تایبەت لە سێکتەری وزە و دابینکردنی کارەبا.

سەرچاوە: ئاژانسە عەرەبیەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین