توركیا و سووریا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ ده‌كه‌ن تورکیە

نوچەنێت:

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاشکراى دەکات، "توركیا و سووریا له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات دانوستاندن ده‌كه‌ن، گفتوگۆكیان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ كردووه.‌"

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (16ی كانوونی یه‌كه‌می 2021) ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك) بڵاویكردووه‌، جه‌نه‌ڕاڵ حه‌یده‌ره‌ جه‌واد رایگه‌یاند، "توركیا و سووریا ده‌ستیان به‌ دانوستاندن کردووە له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، كه‌ سوپای توركیا و هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌".

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ كردووه‌"

سه‌باره‌ت به‌ شاندی گفتوگۆ، سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كرد. 

له‌ مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ رۆژنامەى (Türkiye Gazetesi)  ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا و سووریا به‌ نهێنی له‌ به‌غدا كۆبووینه‌وه‌.

رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌ده‌نه‌ له‌ (20ـى تشرینى یه‌كه‌مى 1998) له‌نێوان توركیا و سوریا به‌نێوه‌ندگیرى میسڕ و ئێران له‌ ویلایه‌تى ئه‌ده‌نه‌ واژووكراوه‌، كه‌ رێگه‌ به‌ توركیا ده‌دات هه‌ركات ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه‌وته‌ مه‌ترسی ده‌توانێت به‌ قووڵایی (35) كیلۆمه‌تر بچێته‌ ناو خاكی سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین