وەزارەتى شارەوانى: لەم نزیکانە دابەشکردنى زەوى بەسەر کەسوکارى شەهیدان دەست پێدەکات کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لەگەڵ وەزارەتى شەهیدان (11) هەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکەن، وتەبێژى وەزارەتى شارەوانى دەڵێت، "وردەکارى پاسایی دابەشکردنى زەوییەکان تەواو بووە و لەم نزیکانە دابەش دەکرێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16) کانوونى یەکەمى (2021)، کوردۆ شابان وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند، "وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان کۆبوونەتەوە لەسەر دانانى میکانزمێک تاوەکو بەخێرایی فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی زیاتر لە (11) هەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی جێبەجێ بکرێ."

كوردۆ شابان روونیشکردەوە، "وردەکاریى لایەنى یاسایی ئەم بڕیارە تەواو بووە و لەم نزیکانە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن، بە هەماهەنگى هەردوو وەزارەت."

سەبارەت بە شوێنى دابەشکردنى زەوییەکان و بردنى خزمەتگوزارى بۆیان، وتەبێژى وەزارەتى شارەوانى گووتى، "بەپێی شوێنى جوگرافى شارەکان ئەم زەوییانە دابەش دەکرێت، چونکە لە هەندێ شاردا لەبەر نەبوونی شوێن هەندێ گیروگرفت هەبوو هەر بۆیە دواخرا، بەڵام ئێستا ئەو کێشانە چارەسەرکراون بەشی یاسایی شوێنى دابەشکردنى وەزییەکانیان دیاریکرووە، لە ماوەیەکی زوودا ئەو( 11) هەزار پارچە زەوییە بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین