پارێزگاى هەولێر چەند بڕیارێکى بۆ ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ دەرکرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (15)ى کانوونى یەکەمى (2021)، پاڕێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو و پاراستنى داب و نەریت و ڕێکخستنى کار و پڕۆگرامى ئاهەنگى شەوانەى (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان) بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا و گەیشتە چەند بڕیارێک.
لە یەکێک لە بڕیارەکانى پارێزگاى هەولێردا هاتووە، "خواردنەوەى مادە کحولیەکان(مەشروب) لەسەر شەقام، باخچە، پارک، ناو ئۆتۆمبێل، شوێنەگشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر."
دەقى بڕیارەکانى پارێزگاى هەولێر:
یەکەم/ مۆلەتى کارکردنى گەشتیارى ئاهەنگێڕانى شەوانە، تەنها دەدرێت بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
دووەم/ بەکارهێنانى مۆڵەتى کارکردن تەنها لە (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان)ى چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە دەبێت.
سێیەم/ نابێت خاوەن مۆڵەت بەبێ پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر) ڕێگە بە گۆرانی بێژ و هونەرمەندان بدات بۆ گۆرانى گووتن لە ئاهەنگى شەوانە.
چوارەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت لەئاهەنگى شەوانە بەڕێژەى (50%) بەشدارى بە هونەرمەند و گۆرانیبێژى کوردستان بکات.
پێنجەم/ دەبێت شوێنى ئاهەنگ گێڕانى شەوانە ڕووپۆشکرابێت بە بەربەستى دەنگ(عازل الصوت).
شەشەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت گرێبەست لەگەڵ گۆرانى بێژ و هونەرمەند بکات، نابێت گۆرانى بێژ و هونەرمەندیش جگە لەو ڕێکەوتنەى کە لەگەڵ خاوەن مۆڵەت کردویەتى لەهیچ هۆڵ و شوێنێکى تر کاربکات.
حەوتەم/ تەمەنى ئەو کارمەندانەى لەو شوێنانە کاردەکەن دەبێت لەسەرووى (20) ساڵ بێت.
هەشتەم/ ئاهەنگى شەوانە تاوەکو کاتژمێر(1)ى شەو ڕێگە پێدراوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچىکار ڕێکارى یاسایی دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/ لەسەر خاوەن مۆڵەت پێویستە بەڵێننامە واژووبکات و پابەندى تەواوى ئەو بڕیارانەبێت، بەپێچەوانەوە لەکاتى بوونى هەر سەرپێچیەک سزا دەدرێت بە پێبژاردن و داخستنى هۆڵ و شوێنى ئاهەنگگێڕان و لێسەندنەوە یان هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کارکردنەکەى.:-
1ـ پارێزگاى هەولێر، لەکاتى هەبوونى هەر بۆنەیەکى ئاینى، ڕۆژێکى ماتەمینى گشتیى وڕۆژى تایبەت، بریار لەبارەى گۆڕانکارى لە کاتى ئەنجامدانى ئاهەنگ یان هەڵوەشاندنەوەى دەدات.
2ـ لەکاتى ئاهەنگگێڕان، هەڵدانى پارە، ناوهێنانى کەسایەتییەکان، هەڵسوکەوتى بێزارکەر، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەنجامدەرانى و خاوەنى هۆڵ بەرپرسیارن و ڕێکارى یاساییان لەبەرامبەر دادەگیرێتەبەر.
3ـ چوونە ژوورەوەى خوار تەمەن (18)ساڵ بۆ ئاهەنگى شەوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، جگە لە ئاهەنگى خێزانى تایبەت نەبێت.
4ـ خاوەن مۆڵەت بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵى ئەمنیەتى شوێنەکەى و لەسەریەتى ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ڕێگە پێدراوەکانى پاسەوانى بکات.
5ـ جگە لەو گۆرانی بێژ و هونەرمەندانەى گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بۆ گۆرانى گووتن لەگەڵ خاوەنى مۆڵەت، چوونە سەر ستیج و گۆرانى گووتن بەهەموو شێوەیەک بۆ هەموو کەسێک قەدەغەیە.
6ـ دەبێت گۆرانى بێژ بۆ گۆرانى ووتن لە ئاهەنگى شەوانە، مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر وەرگرێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
7ـ سەرجەم ئەو کارمەندانەى لەهۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان کاردەکەن، دەبێت کارتى تەندروستی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێریان هەبێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
دهیهم/ قومارکردن بە ئامێر، سەرجەم شێوە و شێواز و جۆرەکانییەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەسێک لەهەر شوێنێک بیکات، ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسە و شوێنەکە دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەکان دەستکراوەکراون بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون و دەستگیرکردنى ئەو کەسانە و داخستنى ئەو شوێنانە و وەرگرتنى ڕێکارى پێویست.
یازدهیەم/ خواردنەوەى مادە کحولیەکان(مەشروب) لەسەر شەقام، باخچە، پارک، ناو ئۆتۆمبێل، شوێنەگشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دوازدەیەم/ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنیەکان، لەبەرامبەر تەواوى خاڵەکانى ئەم بڕیارانە، بەرپرسیارن لە (جێبەجێکردن، مۆڵەتدان، بەدواداچوون و گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی).
سێزدەیەم/ سهرجهم قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، بەرپرسیارن لەبەرامبەر جێبەجیکردنى ئهو بریارانە وهكو خۆی، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت بۆگرتنەبەرى ڕێکارەکان.
ئەم بڕیارانە لە 2022.1.1 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment