كەشناسى هەرێم: بۆ ماوەى سێ ڕۆژ شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (15)ى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارین بە دوو قۆناغ دەستپێدەکات، "قۆناغى یەکەم: لە کاتەکانى ئێوارەى سبهى پێنجشەممە، سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە درەنگانى شەودا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت."
بەپێى ڕاگەیێندراوى کەشناسى هەرێم، "رۆژى هەینى داهاتوو کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات دەبێت هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو بە تایبەت لە کاتى بارانى بە ڵێزمە وە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر."
کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیێندراوەکەیدا هۆشدارى دەدات، ئەم بارانبارینە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت هەندێ ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت وە لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم نزیک دەبێتەوە."
دەشڵێت، "بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە سنووریەکان دەبێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment