ماكرۆن: لەگەڵ هاوڕێکەم سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پرسە گرنگەکانی عێراق تاوتوێ دەكەین
نوچە نێت
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە كاتی پێشوازیكردن لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "وەکو هەمیشە پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە باس دەکەین".
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئیمانوێل ماكرۆن زیاتر ڕوونیكردەوە و گووتی، "پێموایە پرسی زۆر هەیە، باوەڕم پێبکە، وەکو هەمیشە پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکە باس دەکەین، خۆشحاڵم کە هاوڕێکەم سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەبینمەوە".
ڕۆژی شەممە (12-4-2025) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی (14)ـی نیسانی (2025)، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كۆدەبنەوە و باس لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی ناوچەکە و هەماهەنگی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن.
هەروەها ڕاشیگەیاند، هەردوو سەرۆك گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی ناوچەکە و هەماهەنگی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن تاوتوێ دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment