مه‌خزاى سه‌ردانه‌كه‌ى شێخ ته‌حنون بن زاید بۆ ئێران
نوچەنێت:
شه‌شى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ شێخ ته‌حنون بن زاید راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیمارات سه‌ردانى تارانى پایته‌ختى ئێرانى كرد و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه، ئه‌و سه‌ردانه پڕبایه‌خه ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵوێستى نوێى ئه‌بوو زه‌بى به‌رانبه‌ر به ئێران، ئه‌وه‌ش له پێناو دروستكردنى زه‌مینه‌ى ئه‌منى و ئابوورییه، كه له قه‌زانجى هه‌ردوو وڵاته.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئیبراهیم ره‌ئیسى پێشوازى له ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد، له‌هه‌مانكاتیش ته‌حنون بن زاید ره‌ئیسى بۆ ئیمارات بانگهێشت كرد، به‌ڵام ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى ئیماراتى هه‌واڵى ئه‌و بانگێشتنامه‌یان بڵاونه‌كرده‌وه، ته‌نیا ئاماژه‌یان به گفتوگۆكانى نێوانیان كرد.
ئه‌و سه‌ردانانه‌ى ئیمارات زیاتر ئاراسته‌یه‌كى پراگماتییه، ئه‌وه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه كه له ئه‌نجامى گۆڕانكارییه‌كان دروست ده‌بێت.
له مانگى رابردوو ئیمارات هه‌نگاوێكى تر‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌ته‌ر گرته‌به‌ر، بۆ یه‌كه‌م جار محه‌مه‌د بن زاید سه‌ردانى توركیاى كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه شێخ ته‌حنون دواى چوار ساڵ سه‌ردانى ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌رى كرد.
ئه‌و سه‌ردانيانه له كاتێكدایه تا ئێستا ئیمارات له هه‌ندێك دۆسیه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و قه‌ته‌ر ناكۆكه، به‌تایبه‌ت نیگه‌رانه له پاڵپشتى توركیا و قه‌ته‌ر بۆ ئیسلامیى سیاسى، له هه‌مان كات نیگه‌رانه له فراوان بوونى هه‌ژموونى ئێران له وڵاتانى سووریا و عێراق، بۆیه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ئیمارات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه، چونكه پێى وایه ئه‌و ناكۆكیانه كۆسپن له‌به‌رده‌م هه‌ماهه‌نگى دیپلۆماسى.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌بوو زه‌بى داناى به‌وه دانا، كه پێویستى به گفتوگۆى دوو لایه‌نه هة‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، چونكه به‌بێ ئه‌و وڵاتانه ناتوانێت راسته‌وخۆ كاریگه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى ئیمارات فراوان بكات.
ده‌رباره‌ى گرنگى دانى ئه‌مریكا به‌و هه‌ره‌شه ئه‌منیانه‌ى چین و پاشه‌كشه‌ى ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه، وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕەشه‌كانى ئێران، كه به‌رده‌وام به‌ربه‌ست بۆ كه‌شتییه بارزگانى و سه‌ربازییه‌كانى له كه‌نداوى عه‌ره‌بى دروست ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه دیپلۆماسیه‌كانى نێوان ئێران و وڵاتانى هاریكارى كه‌نداو، دەبێتە هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئێران و ئارامى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گێرێته‌وه.
ئه‌و گفتوگۆ‌یانه‌ى ئیمارات له‌گه‌ڵ تاران، یارمه‌تى ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى به ئامانجگرتنى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌گه‌ر ململانێى گه‌وره‌تر فروانتر بن، چونكه ئێران به‌هۆى پرۆگرامى ئه‌تۆمى و هه‌بوونى مووشه‌كى بالیستى گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ئه‌منى بۆ سه‌ر ئه‌بوو زه‌بى دروستكردووه.
ئه‌گه‌ر تاران له گفتوگۆكانى ڤیێنا، كه له‌و دواییه ده‌ستى پێكردۆته‌وه، سازش له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بكات، ده‌بێته هاوكارى بۆ خێرایى نزیك بوونه‌وه‌ى ئێران و ئیمارات، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى هێڵى راسته‌وخۆى نێوان تاران و ئه‌بوو زه‌بى، وا ده‌كات ئیمارات راسته‌وخۆ كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كان بكات، ئه‌و گفتوگۆیانه ئه‌نجامیان ببێت، یا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردانه دەبێتە یارمه‌تیده‌ر بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوانیان و مه‌ترسییه‌كانیش كه‌متر ده‌كاته‌وه، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى دوژمنكارانه‌ى تارانه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییكرده‌وه، كه ئێران به گه‌وره‌ترین نه‌یارى سه‌رسه‌ختى خۆى ده‌زانێت.
ده‌كرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیاتر پراگماتى بێت بۆ فراوانكردنى قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان ئیمارات و ئێران، هه‌ردوو وڵات مێژووێكى چه‌ندین سه‌ده‌ى هاوبه‌شى ئاڵوگۆڕى كاڵایان له رێگه‌ى كه‌نداو هه‌یه، چه‌ندین كۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئێرانى له ئیماراتن، به‌تایبه‌ت له دووبه‌ى، به‌ڵام سزا سه‌خته‌كانى ئیداره‌ى ترامپ له‌سه‌ر تاران له‌و ساڵانه‌ى دوایى سنوورێكى توندى بۆ ئه‌و دوو وڵاته دانا، ئه‌وه‌ش ئه‌بوو زه‌بى ناچار كرد رێگه نه‌دات ئه‌و كۆمپانیانه له وڵاته‌كه‌ى كاربكه‌ن، بۆیه به‌هێزبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى دیپلۆماسی‌یان ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه به‌هێز ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه له كۆتایى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌بوو زه‌بى فشار بخاته سه‌ر ئه‌مریكا هه‌ندێك له سزاكانى له‌سه‌ر ئێران سووك بكات، رێگه بدات په‌یوه‌ندى بازرگانییان به‌هێز بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له قازانجى هه‌ردوو لایه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment