پەرلەمانى کوردستان یاسایەکى تایبەت بە پاراستنى دەستنووس و بەڵگەنامەکان دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى کاروبارى یاسایى پەرلەمانى کوردستان پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان له‌ هه‌رێمی كوردستان، پاراستنی بەڵگەنامەی لەهەرێمی كوردستان، پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، سارە دڵشاد، ئەندامی لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ئەم پێشنیازەیاسایە لە (17) ماددە پێکهاتووە، بۆ پاراستنى ئەرشیف و زانیاری بەڵگەنامەی تۆمارکراو لە شێوەی دەستنووس چاپکراو دەنگی یان هەر شێوازێکی دیکەى پەیوەندیدار به مێژووى کەلەپوری گەلی کوردستان."

سارە دڵشاد سەبارەت بە گرنگى یاسا روونیدەکاتەوە، "ئەم یاسا وا دەکات، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بوارە، پابەند دەبن بە پاراستنی ئەڕشیف لە هەڕێمی کوردستان، وە بە پێ ئە م پێشنیازە ناوەندێک دادەمەزێت بە ناوی ناوەندی ئەرشفی کوردستان  و سە ربە وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان دەبێت."

ئەو ئەندام پەرلەمانەى کوردستان دەشڵێت، "ناوەندى ئەرشیفى کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت، لە هەمانکاتدا هە ر کەسێک ئەرشیفێکی گشتی بە ئەنقەست لە ناو ببات بفڕۆشێت یان دەستکاری بکات بە مەبەستی تێکدان یان لە ناو بردنی ئەرشیف .سزاو پێبژاردن دەدرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین