سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فینلەندا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى فینله‌ندا له‌ عیراق هەنگاوەکانى پێکهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراقییان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە ماتى لاسیلا باڵیۆزى تازه‌ى فینله‌ندا له‌ عیراق كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و بۆ ڕۆژى سه‌ربه‌خۆییى فینله‌ندا پیرۆزبایى لێكرد و هه‌روه‌ها سوپاسى "هه‌رێمى كوردستانى بۆ فینله‌ندا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ (2015)ـه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، باڵیۆزى فینله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ "وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیاره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بدات، جه‌ختى له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌ هاوكارى و پشتگیریكردنى عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت."

تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردانه‌كانى عیراق و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، ئاماده‌یى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا، گرنگیى سه‌قامگیریى سیاسى، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین