داعش لە قەرەسالم هێرشیکردە  سەر پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەت پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا پەلامارى تیرۆریستانى داعش بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "شەهید و بریندار هەیە."

ئەمشەو یەکشەممە پێنجى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لەسەر هێرشێکى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێید داهاتووە، "تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی  قەڕە سالم دا. "

هاوكات لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە دا هاتووە، "لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە."

وەزارەتى پێشمەرگە جەختى لەوەکردۆتەوە کە، "تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە."

لە ئەنجامى هێرشەکەى ئەمشەوى داعش ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب بەناوى مەسعود تەڵعەت و پێشمەرگەیەکى تر شەهید بوونە

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین