عەلى ئیسماعیل: (75%)ى پڕۆژەى بەستانى پێوەرى کارەباى زیرەک تەواو بووە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئەندامێکى لیژنەى باڵاى پڕۆژەى پێوەرى کارەباى زیرەک ڕایدەگەیێنێت، ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتییان پێوەرى کارەباى زیرەکیان لە هەرێمى کوردستان بەستووە و پڕۆژەکە لە تەواو بووندایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی یەکەمی (2021) عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا تایبەت بە نوچەنێتى ڕایگەیاند، "تا ئێستا ( %75) هاوبەشەکانى وەزارەتى کارەبا لە هەرێمى کوردستان پێوەری کارەباى زیرەکیان بەستاوە."

عەلی ئیسماعیل زياتر روونيدەکاتەوە، کە هێشتا پڕۆژەى بەستانى پێوەرى کارەباى زیرەک تەواو نەبووە و دەشڵێت، "( %25)ى هەندێک شوێن ماون پێوەريان بۆ ببەستين، بەڵام پرۆسەکە بەردەوامە لەم یەک دوومانگە هەموو ئەوانەی کەماون تەواو دەکرێت."

سەبارەت بە گرنگى و سوودى پێوەرى کارەباى زیرەک بۆ حکوومەت و هاووڵاتییان، ئەو ئەندامەى لیژنەى باڵاى پێوەرى کارەباى زیرەک دەشڵێت، "کێشەی کەڵەکەبوونی پارە ناهێڵێت، پێشتر هاووڵاتییان دەیانگووت ئێمە چەندین مانگە پارەى کارەبمان لێوەرنەگیراوە، ئەوە یەکێکە لە کێشەکان کە چارەسەرکراوە کە هەموو مانگێک ئۆتۆماتیکی داتا و زانیارییەکان دەداتە سەنتەر و دەبێتە پسوولەی کارەبا هەمووی بەردەست دەبێت، و دەتوانرێت بزانین چەند کارەبامان هەیە، چەند بەشمان دەکات، تا زیادەی کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبای پێ کۆنتڕۆڵ بکەین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین