جەبار یاوەر: لەم مانگەدا لیوا هاوبەشەکان بەسەر ناوچە کوردستانییەکان دابەش دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەى بۆشایی ئەمنى ناوچە کوردستانییەکان ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر حکوومەتى عێراق ڕەزامەند بێت دەتوانین تەواوى ئەو ناوچانە کێوماڵ بکەن کە داعشى تێدایە.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر هێرشەکانى ئەم دواییەى داعش و چارەسەرکردنى کێشەى بۆشایی ئەمنى ناوچە کوردستانییەکان بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، ناوەندێکى هەماهەنگى سەربازیمان دامەزراندووە، کە هەر لە ڕێگەى ئەم ناوەندانەوە زانیارى هەواڵگرى لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق ئاڵوگۆڕ دەکرێ.

جەبار یاوەر دەربارەى دروستکردنى دوو لیواى هاوبەشەکەى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى عێراق روونیکردەوە، ئێستا ئەو دوو لیوایە لە مەشقدان، هیوادارم ئەم مانگە تێکەڵییان بکەین، ئومێدیشمان هەیە تا کۆتایی مانگی یەک بتوانین دابەشییان بکەین بەسەر ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە.

سەبارەت بە هێرشەکانى داعش لە ناوچە کوردستانییەکان، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچەکانی کەرکوک، دیالە، هەولێر، موسڵ، سەڵاحەدین، بۆشایی دروست بوو، هێزەکانی عێراق توانای پڕکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەیان نییە، چونکە هێزەکان جۆراو جۆرن و شارەزای جوگرافیای ناوچەکەیان نین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین