قۆناغێكى نوێى هاوپەيمانييەكان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بیروڕا

نوچەنێت:

هلال خاشان

سەردەمى هاوپەيمانى كلاسيكى نێوان وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كۆتايى هات، ئێستا ئەو وڵاتانە لە هەوڵى ئەوە دان بە شێوازێكى نوێ هەژموونى خۆيان لەو ناوچەيە فراوان بكەنەوە، ئەوەشلا بۆتە پاڵنەرى دروستكردنى هاوپەيمانى نوێ بەرژەوەندييەكانە نەك ئايدۆلۆژيا، تەنانەت بە جۆرێكە بزووتنەوە ئايينييە تووندڕەوەكانيش بە شێوەيەكى پراگماتى مامەڵە دەكەن.

بۆ نموونە لە ئيسرائيل گروپێكى ئيسلامى بچووك لە ژێرى ناوى ليستى يەكگرتووى عەرەبى چووە پاڵ كنێست لەگەڵ نەفتالى بنێتى سەركردەى توندڕەوى نەتەوەيى هاوپەيمانيان كرد، هەر ئەوەش بووە هۆى وەرگرتنى پۆستى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل لەلايەن نەفتالييەوە، هەرچەندە لەسەر ئاستى سياسى رەخنەى زۆر لەو ليستە عەرەبييە گيرا، ئەو هەنگاوەيان بە ئاڕاستەى ئاساييكردنەوەى دۆخى كۆمەڵايەتى عەرەب ــ ئيسرائيل شرۆڤە كرد، بەڵام ئەو گرووپە ئيسلامييە گوێيان بەو رەخنانە نەدا، بەرژەوەندى خۆيان لەبەر چاو گرت.

لە واقيعد عەرەب لە بەشەكانى ترى ئەو ناوچەيە دەزانن هاوكارى لەگەڵ توركيا و ئيسرائيل زۆر ئاسانترە لە هاوكارى لەگەڵ وڵاتانى ترى عەرەبى، بۆيە ئەو پاڵنەرە ئايدۆلۆژييەيان پشتگوێخست، ئەوان ئەوە بە دەرفەتێك دەزانن بۆ بەهێزكردنى بەرژەوەندى تايبەتى خۆيان.

ترسێك هەيە هاوپەيمانەكانى پێشوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تێك بچێت تێكچوونى، لەسەر ئاستى وڵاتانى كەنداو سعووديە و ئيمارات ئێستا ململانێيەكى بەهێزيانە، كە كاميان دەبنە ناوەندى بەهێز لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەمانگى تەمووزى ئەمساڵەوە رياز هەنگاوى كردەيى ناوە دەيەوێت سنوورێك بۆ هەژموونى ئەبوو زەبى دابنێت، رێساكانى هاوردەى لە وڵاتانى ئەنجومەنى هاريكەرى كەنداو گۆڕيوە، كەلوپەل لە ناوچەى تر هاوردەكات، كە بەگوێرەى لە ليستى ناساندنى كاڵاى باشتر لەلايەن ئيسرائيلەوە كاڵا هاواردەكات، ئەو هەنگاوەشى بە تايبەت بە ئامانجگرتنى ئيماراتە.

لە هەفتەى رابردووش سعوودييە هەوڵيدا شكست بە رێككەوتنى وزەى ئيمارات و ئەردەن و ئيسرائيل بهێنێت، كە ئەو رێككەوتنە بريتيە لەوەى كۆمپانيايەكى ئيماراتى وێزگەيەكى وزەى خۆر لە ئەردەن دروست دەكات، لە (2%) وەزە دەدات بە ئيسرائيل لە بەرانبەردا تەلئەبيب ئاوى شيرن دەداتە ئەردەن، سعوودييە مەترسى ئەوەى هەيە ئەو پڕۆژەيە ببێتە دەستپێشخەرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى سەوزى تايبەت بە ئيمارات.

ميسريش ناكۆكى لەگەڵ سعوودييە و ئيمارات هەيە، لە (2017) پاڵپشتى گەمارۆى سەر قەتەرى كرد، كە سعوودييە سەركردايەتى دەكرد، ئەوەش بە ئامانجى داخستنى كەناڵى ئاسمانى جەزيرە و راگرتنى هاوكارى بوو بۆ ئيخوان موسلمين، بەڵام بەبێ جێبەجێكردنى مەرجەكانى ئەو سێ وڵاتە لەلايەن قەتەرەوە، لە مانگى كانوونى دووەمى (2021) شا سەلمان بن عەبدولعەزيز گەمارۆكەى لەسەر ئەو دوبەى هەڵگرت.

لە (2020) ئەبوو زەبى بەبێ هەماهەنگى پێشوەختە لەگەڵ ميسڕ، رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ ئيسرائيل واژۆكرد، كە يەكەم وڵات بووە رێككەوتنامەى ئاشتى لەگەڵ ئيسرائيل هەبوو، لە هەمان كات ئيمارات لە ململانێى نێوان ئەسيوبيا و ميسر پاڵپشتى قاهيرەى نەكرد، رەتيشى كردەوە هاوكارى كابينەى نوێى ميسڕى بكات، لە سوودانيشى شوێنى  هەژموونى دەرەكى لە سياسەتى سوودانى گرتەوە، كە ميسر پێگەيەكى بەهێزى هەبوو لە سياسەتى دەرەوەى خەڕەتووم.

لەو سەروبەندەدا، ناكۆكييەكانى نێوان توركيا و ميسر بەردەوام بوو، ئەنقەرە تاوتوێى فرۆشتنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لەگەڵ ئەسيوبيا دەكرد، بەڵام ئامادەبوو ئەو گرێبەستە هەڵوەشێنێتەوە، ئەگەر ميسڕ لە يۆنان دووركەوێتەوە و دەستبەردارى ململانێكان بێت لەگەڵ توركيا لە سەرچاوەكانى دەرياى ناوەڕاست، لەگەڵ ئەوەش ميسڕ ئامادە  نەبوو گفتوگۆ  توركيا بكات، رەتى كردەوە لەگەڵ رێككەوتنى دياريكردنى ناوچە ئابوورييەكانى دەرياى سپى لەگەڵ ئەنقەرە واژۆ بكات، چونكە كارى لەپێشينەى عەبدولفەتاح سيسى دابينكردنى ئاساييشى دەسەڵاتى وڵاتەكەى، بۆيە رەتيكردەوە رێككەوتنێك لەگەڵ توركيا واژۆ بكات کە ببێتە هۆى فراوانى بوونى رۆڵى لەو ناوچەيە.

هاوپەيمانييە نوێیەكان

لە كاتێكدا پەيوەندى نێوان ئەو وڵاتانە بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت، دروستكردنى هاوپەيمانى نوێ دەستى پێكردووە، دواى چەندين ساڵ ناكۆكى توركيا و ئيمارات پەيوەندييەكانيان ئاساييكردەوە.

تا هەڵگيرسانى بەهارى عەرەبى پەيوەندى نێوانيان دۆستانە بوو، بەڵام لە دواى بەهارى عەرەبى ئەردۆغان پاڵپشتى جەماوەرى ئەو وڵاتانەى دەكرد، محەمەد بن زايد هەوڵى دەدا راپەڕينەكان لەبار ببات و فەرمانڕەواكان لەسەر دەسەڵات بمێننەوە، ئەوە بووە هۆى دروستبوونى ناكۆكى قووڵ لە نێوانيان، هەرچەندە كێشەى بنەڕەتى لەبەردەم هەماهەنگى نێوانيان دروستكردبوو، بەڵام ململانێ ناوخۆييەكانى وەك ليبيا و سووريا و ميسڕ ئاڵۆزى نوێى لە نێوان ئەنقەرە و ئەبوو زەبى دروستكرد، بەتايبەت كە لە (2013) سەرۆكى ئێستاى ميسڕ كودەتاى سەربازى بەسەر محەمەد مورسى كرد، بووە هۆى داڕوخانى شۆڕشەكان هيواى ئەردۆغانى لە گۆڕنا، كە دەيويست دووبارە لەو رێگەيەوە پەيوەندى توركيا لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە بباتەوە دۆخى پێش بەهارى عەرەبى، ئيمارات پاڵپشتى سەرەكى سەرۆكى ئێستاى ميسڕ بوو، بەڵام ئێستا ئەگەر هەيە ئيمارات ببێتە هاوبەشێكى سياسى و بازرگانى بەهێزى توركيا، چونكە ئێستا هەردوولا جەخت لەسەر پەيوەندى بازرگانى نێوانيان دەكەنەوە، بەڵام ئەوە لە كرۆكدا هاوبەشێكى ستراتيژييە، هەرچەندە لە چەند ساڵى رابردوو پەيوەندى سياسيان ئاڵۆز بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش كاريگەرى لەسەر پەيوەندیى ئابوورى نێوانيان نەبوو.

ئەردۆغان دەيەوێت ئەبوو زەبى بكاتە هاوبەشێكى سەرەكى لە كەناڵى ئيستەنبوڵ كە دەرياى مەڕمەڕە بە دەرياى رەش دەبەستێتەوە.

لە مانگى رابردووش ئيمارات (10) مليۆن دۆلارى وەك هاوكارى پێشكەشى توركيا كرد، بۆ ئاوەندانكردنەوەى دارستانە سوتاوەكان و پاشماوەى وێنكارى لافاوەكان.

هەر لە مانگى رابردوو محەمەد بن زايد سەردانى ئەنقەرەى كرد و لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوونەوە، رێككەوتنى (10) مليار دۆلارى بۆ پڕۆژەى هاوبەشى وەبەرهێنان لەگەڵ كۆمپانيا توركييەكان لەو وڵاتە واژۆ كرد.

هەروەها بەشێوەيەكى گشتى لە (10) ساڵى رابردوو بازرگانى نا نەوتى نێوان ئيمارات و توركيا گەشەى كردووە، لە (2019) ئاستى بازرگانيان حەوت مليار و (300) مليۆن دۆلار بوو، بەڵام لە (2020) گەيشتە هەشت مليار و (٩٠٠) مليۆن دۆلارـ كە بە رێژەى لە (21%.) زيادى كردووە، يەكێك لە هۆكارەكان ئەوەيە توركيا رێڕەوێكى سەرەكييە بۆ هەناردە كەل و پەلى ئيماراتى بۆ ئەوڕوپا، دوبەى پێگەيەكى گرنگە بۆ هەناردەكردنى كاڵاى توركى بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باشوورى ئاسيا و ئەفريقيا.

سەبارەت بە پەيوەندى ئيمارات لەگەڵ ئيسرائييل، ئيمارات هيوايەكى زۆرى ئابوورى بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندى لەگەڵ ئيسرائيل هەيە، بەڵام لەسەر ئەرزى واقيع تا ئێستا ئەو قەبارەيە سنووردارە، دواى ساڵێك لە واژۆكردنى ئەو گرێبەستە، بازرگانى ئيمارات لەگەڵ ئيسرائيل گەيشتۆتە (600) مليۆن دۆلار، بەڵام ئيمارات هيوا خوازە لە (10) ساڵى داهاتوو، ئەو ژمارەيە بگاتە نزيكەى يەك تريليۆن دۆلار، لەگەڵ ئەوەش هاووڵاتيانى ئيماراتى تا ئێستا دوو دڵن لەوەى سەردانى ئيسرائيل بكەن، ياخود لەگەڵ كۆمپانيا بازرگانييەكانى ئيسرائيل كاربكەن.

لە كۆتاييدا ئيمارات پارەيەكى زۆرى خەرج كردووە و بە خێرايى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاساييكردەوە، ئەوەش بۆ راكێشانى هاوسۆزى ئيدارەكەى ترامپ بوو، بەبێ ئەوەى گوێ بداتە ئاڵۆزييەكانى سياسەتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

سەبارەت بە رياز ئەويش بەرانبەر توركيا كرايەوە، دەستيكرد بە بەهێزكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقەرە، شا سەلمان تەمەنى (86) ساڵە و نەخۆشە،  محەمەد بن سەلمان كاروبارى وڵات بەرێوە دەبات، بۆيە بن سەلمان لەو قۆناغە پێويستە وڵاتەكەى بەشدار بێت لە كۆتاييهێنان بە ناكۆكييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەوانەش كۆتاييهێنان بە ناكۆكييەكانى لەگەڵ توركيا.

لەماوەى رابردوو وەزيرى بازرگانى سعوودييە و بەرپرسانى توركيا كۆبوونەوە بۆ هەماهەنگى پەرەپێدانى بازاڕى خواردنى حەڵاڵ، كە ئێستا بەهاكەى نزيكەى يەك تريليۆن دۆلارە.

لە ساڵى رابردوو سعوودييە گرێبەستێكى بە بڕى (200) مليۆن دۆلار لەگەڵ كۆپانياى ڤيستەڵى توركى بۆ پيشەسازى سەربازى و دروستكردنى فڕۆكەى (كايال سوو)ى بێفڕۆكەوانى ناوخۆى واژۆكرد.

هاوبەشەكانى داهاتوو

بەو پێيەى سعوودييە گرنگترين هاوپەيمانى ئيماراتە، ئيسرائيل زۆر هەستيارە لە قووڵكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەبوو زەبى، چونكە تا ئێستا زۆرێك لە ئيسرائيلييەكان توركيا بە لايەنى بەهێزى پەيوەندييەكانى ئيسرائيل لەگەڵ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەزانن.

ئيران ئيزتۆن جێگرى پێشووى راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەى ئيسرائيل دەڵێت، " بەرژەوەندى ئيسرائيل لەگەڵ وڵاتانى كەنداو كاتييە، پێويستە  ئيسرائيل لەبرى كەنداو هاوپەيمانى لەگەڵ ئێران و توركيا دروست بكات".

مێژووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پڕە لە هاوپەيمانى كورت مەودا، لەبەر ئەوەى دۆخى ئەو ناوچەيە سەقامگير نييە، زۆربەى وڵاتەكان تازەن پێويستيان بە قووڵايى مێژوويى هەيە، بۆ ئەوەى ريزى پەيوەندى ستراتيژى بزانن.

ئيسرائيل توركيا لە هەموو وڵاتانى ناوچەكە بە پێشكەوتووتر دەزانێت، خاوەنى ئابوورييەكى گەورەيە، ئەوەش لە كاتێدايە عەرەب هەماهەنگى ئابوورى و ئاسايشيان لەگەڵ توركيا بە باشتر دەزانن، چونكە پەيوەندييان لەگەڵ توركيا ئيسلامەتى كۆيان دەكاتەوە، مێژوو و رۆشنبيرى هاوبەش هەيە، ئەگەرى بەهێز ئەوەيە ئەو ئاراستەيە لە داهاتوو ببێتە هاوپەيمانى لەو ناوچەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین