داهاتى نه‌وتى عێراق له‌ هه‌شت ملیار دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له‌ مانگى تشرینى دووه‌م بڕى 98 هه‌زار به‌رمیل نەوت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بڵاویكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كرد له‌ مانگى رابردوو  "تشرینى دووه‌م" بڕى 98 ملیۆن و 192 هه‌زار و 317 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وت باس له‌وه‌ ده‌كات نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوور 95 ملیۆن و 860 هه‌زار و 149 به‌رمیل بووه‌، كه‌چى نه‌وتى كه‌ركووك به‌ بڕى دوو ملیۆن و 32 هه‌زار و 685 به‌رمیل بووه‌.

تێكڕاى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى رۆژانه‌یش سێ ملیۆن و 273 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ و  به‌ 77 دۆلار و 33 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو عێراق زیاتر له‌ 96 ملیۆن به‌رمیل نەوتی ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كرد، داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 666 ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڵام تێكڕاى نرخى به‌رمیلێكى 79 دۆلار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین