به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ئامارى ئه‌مساڵى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند ئه‌مساڵ هه‌زار و 571 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراون، زۆربه‌شیان به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ بوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى له‌ هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا ئامارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2021 به‌ نوچه‌نێت دا.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌م به‌رپرسه‌ى به‌رگرى شارستانى به‌ نوچه‌نێت دراوه‌، هه‌زار و 571 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوه‌. رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ى رووداوه‌كان شۆرتى كاره‌با هۆكار بووه‌.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌ك ساڵانى رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى ئامارى رووداوه‌كانى ئه‌مساڵ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا ئاشكرا بكات و ته‌واوى زیانه‌ مادى وگیانییه‌كانیشیان بخاته‌ڕوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین