وەزارەتى پێشمەرگە: هێرشێکى داعش تێکشکێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە بەرپەرچدانەوەى هێرشێکى ترى داعش لە سنوورى کفرى ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، "دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەدایە."

درەنگانى شەوى ڕابردوو هێزەکانى پێشمەرگە پەلامارێکى دیکەى تیرۆریستانى داعشى تێکشکاند، وەزارەتى پێشمەرگە دەربارەى هێرشەکە، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی 3ی لیوای 17ی پیادەیان لەسنوری (کفری)" داوە.

هەر لەسەر هێرشەکە وەزارەتى پێشمەرگە دەشڵێت، "هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانەو نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایەو، هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن."

هێرشەکەى شەوى ڕابردووى داعش لە کاتێکدایە، لە شەوى (26)ى تشرینى دووەم، لە سنوورى کوڵەجۆ داعش هێرشى کردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە، کە تێیدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەى دیکەش بریندار بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین