لە ئەنجامى هێرشێکى تیرۆریستانى داعش پێنج پێشمەرگە شەهید بوون
نوچەنێت:
درەنگانى شەوى ڕابردوو وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا. "
داعش سەرەتا هێرشیکردۆتە هێزەکانى پێشمەرگە، لە هەمانکاتکدا بۆمبى چێندراوى لەسەر ڕێگاى نێوان سەنگەرەکانى پێشمەرگە داناوە، دواى ئەوەى هێزێکى پێشمەرگە بە هانایانەوە دەچن، بۆمبێکى چێندراو پێیاندا دەتەقێتەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید دەبن.
بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى رووداو، جگە لە هێرشى ڕاستەوخۆ، داعش بەچەکى نیشانەشکێن پێشمەرگەى کردۆتە ئامانج.
لە هێرشەکەى شەڕى تیرۆریستانى داعش جگە لە برینداربوونى چوار پێشمەرگە، پێنج پێشمەرگەش شەهید بوون، بە ناوەکانى، ئیبراهیم بارام، ئیسماعیل محەممەد، ئاراس سەمین، ئەمین حوسێن، نەبەرد سەعید.
جێگەى ئاماژەپێدانە، شەوى (6)ى تشرینى دووەم، چەکدارانى داعش هێرشریان کردە سەر خاڵێکى فەوجى (1)ى لیواى (9)ى پیادە وەزارەتى پێشمەرگە لە سنوورى میحوەرى گەرمەسێر - کفرى، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى بەر پێشمەرگە بکەوێت، هێرشەکەیان تێکشاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment