دادوه‌رانى عێراق و ئێران تاوتوێى دۆسیه‌ى كوشتنى سوله‌یمانى ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دادوه‌رانى عێراق و ئێران له‌ راگه‌یێندراوێكى هاوبه‌ش ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى عێراق. بریاریشیان داوه‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوویان له‌ تاران بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌م لیژنه‌ى دادوه‌رانى عێراق و ئێران راگه‌یێندراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ماوه‌ى دوو رۆژه‌ له‌ به‌غدا خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ دۆسیه‌ى كوشتنى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس له‌ڕووى یاساییه‌وه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ هه‌ردوو لا به‌ هاوكارى یه‌كتر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان، بڕیاریشیان داوه‌ مانگى داهاتوو له‌ تاران كۆببنه‌وه‌.

له‌ سێى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ئه‌مریكا به‌ ئاشكراى رایگه‌یاند ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجام دراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین