بۆچی فەرەنسا لە ئێستادا ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئیمارات واژوو دەکات؟ شیکاری ئابوری

نوچەنێت

لە چەند هەفتەی داهاتوودا فەرەنسا و ئیماڕات واژووکردنی چەندین گرێبەستی تازەی بازرگانی ڕادەگەینن، ئامانجی سەرەکی لە بەهێزبوونی پێوەندیەکانی فەرەنسا لەگەڵ وڵاتی ئیمارات لەم کاتەی ئێستادا، بەرهەمهێنانی وزە و گازی هایدرۆجینی سەوزە

برونو لومێر وەزیری دارایی و ئابووری فەرەنسا لە لێداوانیکی تایبەت بۆ کەناڵی Asharq Business، زانیاری دەربارەی پێوەندیە ئابووریەکانی فەرەنسا و وڵاتانی کەندا و بە تایبەت ئیمارات خستەڕوو، دەزگای نووچە بەشێكی قسەکانی وەزیری دارایی و ئابووری فەرەنسا شرۆڤە دەکات.

وەزیری دارایی و ئابووری فەرەنسا سەبارەت بە هۆکاری گرنگیدانی فەرەنسا بە پێوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەندا و لە نێویشیاندا وڵاتی ئیمارات دەڵێت"  پێویستیەکی جدی هەیە بۆ بەهێزکردنی پێوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتانی کەندا و ئیمارات"

هەروەها دەشڵێت “لە ماوەی چەند هەفتەیەکی داهاتوودا چەندین پرۆژەی گرنگی وەبەرهێنان و بازرگانی لە نێوان فەرەنسا و ئیمارات ئاشکرا دەکڕین”.

سەبارەت بە هۆکاری گرنگیدانی فەرەنسا بەو پێوەندیانە لەم کاتەی ئێستادا، برونو لومێر ئاشکرای کرد"کاتێک باس لە گرنگی بوارەکانی بەرهەمهێنانی گازی هایدرۆجین و زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا پێشکەوتوو دەکەم، ئەوا باسەکە پێویستی بە وەبەرهێنانی فراوان لەو بوارەدا هەیە، بۆیە گرنگە پەرە بە پێوەدنیەکانمان بدەیەن لەگەڵ وڵاتی ئیمارات و پێکەو کار بۆ بەرهەمهێنانی وزە و وزەی جێگرەوە و گازی هایدرۆجینی سەوز بدەین"

 لومێر دووپاتیکردەوە کە ئاستی پێوەندیەکانی فەرەنسا و ئیمارات لە ئاستێکی فراواندایە و لە ئێستادا زیاتر لە 600 کۆمپانیای فەرەنسی  و 30 هەزار کارمەندی فەرەنسی لە وڵاتی ئیماڕات کاری وەبەرهێنان دەکەن.

دەربارەی ئامانجەکانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئیماڕات، وەزیری دارایی و ئابووری فەرەنسا وتی" سەرۆک ماکرۆن دەیەویت پێوەندیە ئابووری و دارایی و هەورەها ڕێککەوتنە بازرگانیەکانی لەگەڵ ولاتی ئیمارات فراوانتر بکات و  گرنگی زیاتر بە وەبەرهێنان لە بواری تەکنەلۆژیادا بدەین".

قەیرانی وزە و ڕێژەی هەڵئاوسان

وەزیری دارایی و ئابووری فەرەنسا سەبارەت بە دواین قەیرانەکانی بازارەکانی ئەورووپا و بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی تازەی کۆرۆنا و کاریگەرکانی بۆسەر ئابووری ئەورووپا وتی" بەرزبوونەوەکانی نرخی وزە، فاکتەر و هۆکاری سەرەکین لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان لە بازارەکانی ئەورووپادا، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو ئاستە بەرزەی هەڵئاوسان لە بازارەکاندا کاتی بێت"

هاوکات وتیشی" فاکتەرێکی تری بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان، بوژانەوەی بازارەکانی ئەمریکا، چین  وناوچەی یۆرۆیە، ئەمەیش هۆکار بووە لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوازریەکان وبۆیە ئەو هەڵئاسانە بەرزە لەو پرۆسەیە سەرچاوەی گرتووە و بۆتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خواست بۆسەر وزە و نرخەکانی وزەیشی بەرز کردوونەتەوە، بەڵام ئەمەی ڕوودەدات دیاردەی هەڵئاوسانی کاتییە و پێوەستە بە بوژانەوە و گەشەی ئابووریەوە"

ئەورووپای سەربەخۆ

سەبارەت بە ئامانجی ئەورووپا بۆ سەربەخۆیی و پشت بەستن تەواوەتی بوارە ئابووریەکان، وەزیری ئابووری فەرەنسا وتی" ئێمە نامانەوێت لە سەرجەم بوارەکاندا سەربەخۆیی تەواوەتیمان هەبێت، بەڵک و ئامانجی  ئێمە بەهێزکردن و پاراستنی پێگەی ئابووری و  پێوەندیەکانی فەرەنسایە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، وزە و وزەی ئەتۆمی و هەروەها هایدرۆجینی سەوز و بوارەکانی تری پیشەسازی و زیرەکی دەستکرد".

هەروەها وتیشی"کەسمان ناتوانین بڵێن ئێمە تەواو سەربەخۆین، چونکە ئێمە پشت بە پیشەسازیەکانی وڵاتانی تر دەبەستین لە بوارەکانی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بە تایبەت لە بوارەکانی وز ەو جۆرەکانی.

برونو لومێر وتیشی" ئەورووپا خاوەن زۆرترین سەربەخۆییە بۆ گەیشتن وپەرەپیدان بە تەکنەلۆژیای تازە لەسەددەی بیستویەکەمدا".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین