هەموارى دووەمى یاساى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان بڵاوکرایەوە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

هه‌موارى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێت سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ بگۆڕدرێت یانیش ماوه‌كه‌ى درێژ بكرێته‌وه‌.

ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پۆسته‌كه‌ى ماوه‌ته‌وه‌. پێشتر په‌رله‌مانتاران بۆ نوچه‌نێت باسیان له‌وه‌ كرد بوو كه‌ ماوه‌ى یاسایى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ به‌سه‌رچووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى تشرینى دووه‌م (2021)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى كوردستان تایبەت به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، ئێستا هه‌موارى دووه‌مى یاساى دەستەى ده‌ستپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ بگۆڕدرێت یانیش ماوه‌كه‌ى نوێ بكرێته‌وه‌.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین