سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: له‌ به‌ر كه‌مى ئیمكانیه‌ت ناتوانین كار بكه‌ین کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د.مونا یوخنا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌ نه‌مانى راپۆرتى وه‌رزیى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌به‌ر كه‌مى ئیمكانیه‌ت ناتوانین كار بكه‌ین".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى تشرینى دووه‌م، د. مونا یوخنا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان باسى له‌ هۆكارى نه‌بوونى راپۆرتى وه‌رزیى مافه‌كانى مرۆڤ كرد و گوتى، "له‌به‌ر نه‌بوونى بودجه‌ ته‌نیا راپۆرتى ساڵانه‌ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ له‌ 2014 وه‌ هه‌یه‌، ئێستایش به‌رده‌وامه‌".

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ روونى كرده‌وه‌، ده‌سته‌كه‌یان ته‌نیا راپۆرتى ساڵانه‌ له‌سه‌ر ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئێستایش ئه‌وان كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى راپۆرتى وه‌رزییش ده‌كه‌ن، د. مونا یوخنا گوتى، "پێش ماوەیەک بریارماندا کە راپۆرتی وەرزییشمان هەبێت لیژنەشمان پێکهێنا بۆ ئەو مەبەستە بەڵام هێشتا نەبووه‌تە چوار مانگ کە ئەو لیژنەیەم پێکهێناوە، چونکە خۆی چوار مانگ جارێك راپۆرتەکە دەکرێت".

وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ماوه‌یه‌كه‌ دۆسیه‌ى كۆچبه‌رانى كورد له‌ سنوورى بێلاڕووس بووه‌ته‌ بابه‌تێكى گه‌رمى میدیاكان له‌ڕووى مرۆییه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ د.مونا یوخنا ده‌ڵێ، "تەنیا پەیامی دەستەمان هه‌بوو بڵاومانکردەوە، تەنانەت چەندان جار قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە کە دەبێت چالاکییمان هەبێت سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام لەبەر کەمی ئیمکانیاتی دەستە ناتوانین کار بکەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین