پێكهاته‌ى مه‌سیحى له‌ عێراق هۆشداریى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ كه‌نیسه‌ى كه‌لدانى له‌ عێراق بانگه‌وازێكى بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كردووه‌، داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان لێ ده‌كات و له‌ خراپتربوونى بارودۆخه‌كه‌ هۆشدارییان پێده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى دووه‌م كه‌نسیه‌ى كه‌لدانى له‌ عێراق راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا بانگه‌واز بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات، هه‌وڵ بده‌ن چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و مانگرتنه‌كان بكه‌ن.

كه‌نیسه‌ى كه‌لدانى به‌ پێویستى ده‌زانێ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى نیشتیمانى بكه‌ن و ئاكارى باڵایان هه‌بێـت.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق (واع) به‌شێكى له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "هه‌ست به‌ نیگه‌رانییه‌كى زۆر ده‌كه‌ین له‌ قه‌یرانى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، بۆیه‌ لێره‌دا بانگه‌واز بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌ به‌رپرسیارێتى نیشتیمانیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ى وڵات به‌ره‌و خراپتر بچێت، چونكه‌ وڵات به‌رگه‌ ئه‌مه‌ ناگرێت".

به‌ هۆى ته‌نگژه‌ و شه‌ڕه‌كانى عێراق ژماره‌ى پێكهاته‌ى مه‌سیحى ساڵ له‌دواى ساڵ له‌ عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و روو له‌ وڵاتانى تر ده‌كه‌ن. مسیحیه‌كان “كۆتا”ى تایبه‌تیان له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه‌ كه‌ پێنج كورسییه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ ئه‌و كورسییان له‌ لایه‌ن كاندیدى شیعه‌كانه‌وه‌ بردراون، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى دروست كردبوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین