سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: کورد نابێ لە وڵاتانى ناوچەکە جیابکرێنەوە، دەبێ جێگەیان بکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگەیاند، "بەرقرارکردنى ئاسایشى ناوچەکە لەم قۆناغەدا کارێکى قورسە."

ئەمڕۆ سێشەممە (16)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە زانکۆى ئەمەریکیى کوردستان لە دهۆک وتارێکى پێشکەشکرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەى کورد لە عێراق و ناوچەکە لە میانى پێشکەشکردنى وتارەکەیدا ڕایگەیاند، "کورد نابێ لە وڵاتانى ناوچەکە جیابکرێنەوە، دەبێ جێگەیان بکرێتەوە."

 سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر مەترسى داعش و تیرۆر لەناوچەکە و هۆکارەکانى سەرهەڵدانى ئاماژەى بەوەکرد، "داعش نیگەرانى خەڵکى قۆستەوە و بووە مەترسى بۆ سەر جیهان و ناوچەکە، هەروەها ئەو هۆکارانەى بوونە هۆى سەرهەڵدانى داعش بنبڕنەکراون."

لە بەشێکى ترى قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەشڵێت، "ئێستا هەموومان براوەین، چونکە ئاشتى لە بەرەژوەندى هەموولایەکمان دایە، جگە لەیەکتر قبووڵکردن بژاردەیەکى ترمان نییە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەزانکۆى ئەمەریکیى کوردستان لە دهۆک بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بە ئامادەبوونى زۆربەى بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین