سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى میسر لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە عێراق، پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و مسر و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى میسر تاوتوێکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەلید محەممەد ئیسماعیل سەفیری مسر لە عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی مسر و جەخت لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری کولتوری و ئاکادیمی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی مسر کرایەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، باڵیۆزى میسر "ستایشی کلتووری پێکەوەژیان و سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیان لە خەباتی گەلی کوردستان بەرز نرخاند."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین