ئەمریکا لەسەر تایوان هۆشداری بە چین دەدات
نوچەنێت:
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی وڵاتەکەی گەیاندە وانگ یی، هاوتا چینییەکەی، لەبارەی دۆخی تایوان و داوای کرد هەریەکە لە چین و تایوان دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی هەردو بەری تەنگەی نێوان هەردو وڵاتەکە.
بلینکن گرنگیدانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتکردووەتەوە بە ئاشتی و سەقامگیری هەردوو بەری تەنگەی تایوان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە نیگەرانیی ئەمریکا کردووە لەبارەی ئەو فشارە سەربازی و دیپلۆماسی و ئابوورییانەی چین دروستی کردوون لەسەر تایوان.
وەزارەتی دەرەوەی چینی-یش لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، وانگ یی داوای لە هاوتا ئەمریکییەکەی کردووە ئاماژەی هەڵە نەدەنە لایەنەکانی لایەنگری سەربەخۆیی تایوان.
پەیامە هۆشدارییەکانی هەردوو وەزیر لە کاتێكدایە کە وا بڕیارە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کۆببنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment