قوباد تاڵەبانى: سلێمانى شارى شارانە و بێ خاوەن نییە کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆک وەزیران هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا دەڵێت، "سلێمانی بێخاوه‌ن نییه‌، شاری شاران بووه‌ و هه‌ر واش ده‌مێنێت، به‌ڵێن ده‌ده‌ین جوانترین نموونه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین".

ئەمشەو (13)ى تشرینى دووەمى (2021)، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا دەڵێت، "یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری شاران لە هەموو لایەک پیرۆزبێت. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاووڵاتیان و دانیشتووانەکەی دەبێت."

هاوکات جێگرى سەرۆکى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، "چیتر پۆست و به‌رپرسیارێتی ئیمتیاز نییه‌، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنه‌، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتییان پێ ده‌درێت ده‌بێت خۆیان به‌ خزمه‌تكاری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ بزانن".

قوباد تاڵه‌بانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا دەشڵێت، "به‌ڵێن ده‌ده‌ین جوانترین نموونه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین و ناو و ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌م شاره‌ وه‌ك پێشه‌نگی كاری هونه‌ری و رۆشنبیری به‌رز راگرین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین