هاوپه‌یمانییه‌كى تر له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق راده‌گه‌یێندرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ 15 كاندیدى براوه‌ى سه‌ربه‌خۆ، له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، هاوپه‌یمانییه‌كى نوێیان بۆ خولى نوێى په‌رله‌مان راگه‌یاند، به‌ ناوى "هاوپه‌یمانى سه‌ربه‌خۆى عێراق".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" 15كاندیدى براوه‌ "په‌رله‌مانتار" هاوپه‌یمانییه‌كى نوێیان بۆ په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، 15 په‌رله‌مانتار كه‌ زۆربه‌یان له‌ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقن، هاوپه‌یمانییه‌كى نوێیان به‌ ناوى "هاوپه‌یمانى سه‌ربه‌خۆى عێراق" راگه‌یاندووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ گه‌وره‌كانى عێراق نه‌یانتوانیوه‌، هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك پێكبهێنن.

له‌ چوارى ئه‌م مانگه‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تر رایانگه‌یاند، یه‌كه‌م فراكسیۆنى په‌رله‌مانییان پێكهێناوه‌ به‌ ناوى "فراكسیۆنى سه‌ربه‌خۆى گه‌ل". ئه‌و كات روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ درا كه‌ چه‌ند لایه‌نێكى نوێى هه‌ڵبژاردن و چه‌ندان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ فراكسیۆنه‌ نوێیه‌كه‌ به‌شدارن. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ئایا ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌مان هاوپه‌یمانى پێشووه‌ و گۆڕانكارى تێدا كراوه‌ یانیش جیاوازه‌.

له‌ 10ى مانگى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، دوو لایه‌نى نوێ و چه‌ندان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ نزیكه‌ى 50 كورسییان به‌ده‌ست هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین