نەوەی نوێ نەچووەتە کوردستانی

نوچه‌نێت

بە پێچەوانەی ئەوەی باس دەکرێت، گوایە نەوەی نوێ و دوولایەنی نوێی عێراق و سەربەخۆکان فراکسیۆنێکیان پێکهێناوە، سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە و دەڵێ "هیچ دانوستانێکمان لەمبارەیەوە نەکردووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری تشرینی دوومی 2021 میدیاکانی عێراق بڵاویان کردۆتەوە یەکەم فراکسیۆنی سەربەخۆ لەپەرلەمانی عێراق پێکهاتووە بە ناوی "فراکسیۆنی سەربەخۆی گەل" زانیاری ئەوەیش بڵاوکراوەتەوە کە نەوەی نوێ لەم فراکسیۆنە بەشدارە.

سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت رایگەیاند، دانوستانیان لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکردووە ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە ئەوان چاوەڕێی دەرچوونی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقن.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کەلە 10مانگی رابردوو بەڕێوە چوو هەریەکە لە نەوەی نوێ نۆ کورسی، بزووتنەوەی ئیمتیداد نۆ کورسی، ئیشراقەی کانوون حەوت کورسی بەدەست هێنا، کە لەگەڵ سەربەخۆکان نزیکەی 50 کورسی پێکدەهێنن، بۆیە پێشبینی کراوە فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز پێکبهێنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین