سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: ئەو کەسانەی خانوی زێدەڕۆییان دروستکردووە سەردانمان بکەن کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

کێشەی دروستکردنی خانووی زێدەڕۆیی لەسەر زەوی شارەوانی و شوێنە گشتییەکان، بە بێ مۆڵەتی شارەوانی کێشەی نێوان هاوڵاتییان و حکومەتە. ئێستا حکومەت داواکارییەک ئاراستەی خەڵک دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/تشرینی دووەم/2021 ) سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانی لە لێدوانێکیدا بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند "پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارێکیان لەبارەی ئەو خانوانە داوە کە بە زێدەڕۆیی دروستکراون، بەڵام کاتی تێدا دیاریکراوە".

سەبارەت بەو بڕیارە کە ئایا تا چەند لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانە؟ گوتەبێژەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر روونیکردەوە"ئەو خانوانەی کە بە زێدەڕۆیی بەر لە مانگی سێی 2020دروست کراون، هەموویان تاپۆ دەکرێن، دوای ئەوە ڕێگا بە هیچ کەسێک نادرێت خانوی زێدەڕۆیی دروست بکات".

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە رێگەی ماڵپەڕی نوچەنێت،  ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە، کە خانوی زێدەڕۆیان دروستکردووە" لێرەوە داوا لەخەڵک دەکەین، ئەوانەی کە خانویان بە زێدەڕۆیی پێش دروستکردنی رێکەوتی مانگی سێی 2021 دروستکردووە،  بڕۆن مامەڵە بکەن".

سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن، گوتەبێژەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت"مامەڵە کردن بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان لە قائیمقامیەتەوە دەست پێدەکات، تا دەگاتەوە شارەوانی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین