کەشناسى هەرێم: لەم هەفتەیە بەفر دەبارێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەى هەینى بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، بارستە هەواییەكی نیمچە سارد ڕوو لەهەرێمى کوردستان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11)ى تشرینى دووەم (2021)، بەرێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا کەشوهەواى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند و دەڵێت، بەهۆى هاتنى بارستە هەواییەکى نیمچە سارد بۆ سەر هەرێمى کوردستان تا نزیکەى 2-4 پلە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە.

هەروەها دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر لووتکەى ناوچە شاخاوییەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین