لیژنەی ئەمنی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساریی یاسایی دیاری دەکات.

ئەمشەو( 10/تشرینی دووەم/2021) لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، ماوەیەکی داناوە کە لە کاتژمێر 10ی ئەمشەو تا هەشتی بەیانی، دیاریکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی دیاردەی چەکداری چەکی بێ مۆڵەت و جوڵەی چەک و تەقەمەنی لە دەرەوەی یاسا. 

لە راگەیێnدراوەکەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە"راکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و رادەستی دادگاکان دەکرێن، هێزە هاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە رادەسپێردرێن هەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی هاوڵاتیان بنەبڕ بکەن".

هەر بە گوێرەی راگەیێندراوەکە"هەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی هێز بە ئاگاداری و ڕەزامەندی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت، جگە لە لێپرسینەوەی بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، لێپرسینەوەی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بێ مەنەفێست و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و پلێت گۆڕین جێبەجێ دەکرێن، بۆ ئەوەی هیچ درزێکی ئەمنی روونەدات، کە ئارامی شار تێکبدات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین