قوباد تاڵەبانی: لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە عەتا سەراوی دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

قوباد تاڵەبانی، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی: قسەکانی عەتا سەراوی گوزارشت لە رای یەکێتی ناکات و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە لێکۆڵینەوەی لە گەڵدابکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 10/تشرینی دووەم/2021) قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: کوردستان لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە، بۆیە گرنگە هەموو بەرپرسە سیاسییەکانمان کار بکەن لەپێناو یەکڕیزیی گەلەکەمان و دروستکردنی بەرەیەکی نیشتیمانی، نەک قوڵترکردنی درزەکانی نێوانمان.

عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی رۆژی(3/تشرینی دووەم/2021) لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی"لە لایەن مەکتەبی سیاسی پارتییەوە هەوڵی ژەهرخواردنکردنم دراوە و سەرۆکی حکومەتی بەم هەوڵە تۆمەتبارکرد".

دوابەدوای ئەوە نوسینگەی سەرۆکوەزیران ، لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی عەتا سەراوی دایەوە و نوسی" دەبێ لەبەردەم دادگادا باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات، ماوەیەک لەمەوپێش باسی لەوەکرد کە لەلایەن کەسێکی ناو یەکێتی ژەهرخواردکراوە، دەیەوێ ئەم قسەیە لەبیر خەڵک بباتەوە".

قوباد تاڵەبانی هەر لەم لێدوانەدا ئەوەشی راگەیاند " قسەکانی عەتا سەراوی تەعبیر لەرای یەکێتی ناکات، لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لێکۆڵینەوەی لەگەڵبکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین