میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌شیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نۆى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" قه‌یس خه‌زعه‌لى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌وان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن به‌ "نالۆژیكى" ده‌زانن و پێیانوایه‌ به‌رنامه‌ بۆ دارٍێژراو بووه‌، به‌ ئامانجى زاڵكردنى لایه‌نێك.

خه‌زعه‌لى ده‌ڵێ، "هێشتا داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ئاماده‌ نیین دان به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى بنێین، بۆیه‌ به‌ره‌و بایكۆتكردنى ته‌واوى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌چین".

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانكردنى ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانیش، سه‌رۆكى میلیشیاى عه‌سائیب ده‌ڵێ، "گومانمان له‌وه‌ هه‌یه‌، هێشتا له‌ زانیاره‌ فه‌رمییه‌كان دڵنیا نیین".

له‌كۆتایى قسه‌كانیشى به‌ دوورى نازانێ لایه‌نى سێیه‌م له‌م رووداوه‌ هه‌بێت، به‌ جێبه‌جێكردنى ئیسرائیل و به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام درابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین