کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە کوردستان، دەستەکەی نوێ دەکاتەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەستەکەی نوێ دەکات، و داوا لەلایەنەکان دەکات نوێنەرانەى خۆیان دەستنیشان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە نۆى تشرینی دووەم (2021 )عیماد ڕەفعەت، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستى تورکمان، لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان دەستەکەی نوێ دەکاتەوە، دواى ئەوەى چەند ئەندامێکى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان  دەستیان لە کار کێشایەوە یاخود بە کۆرۆنا کۆچی دواییان کردووە."

ساڵى ڕابردوو نوێنەرى تورکمانەکان لە کۆمیسیۆنى هەڵبژادنەکانى هەرێم بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا، عیماد ڕەفعەت سەبارەت بە دانانى نوێنەرێکى دیکەى تورکمان دەڵێت، "ئێمە وەک تورکمان نوێنەرى خۆمان دەست نیشان کردووە، تەنیا ئەوە ماوە پەرلەمان دەنگی پێبدات."

هەروەها ئەو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت، "داواکراوە لە کریستیانەکان نوێنەری خۆیان ئامادەبکەن، نوێنەرانی دەستەى کۆمیسیۆنى باڵای  هەڵبژاردنەکان لە کوردستان دادەنرێتەوە، تاوەکو بۆ هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان ئامادەبن، کەوا بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین