ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە نۆى تشرینى دووەم (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى پەرلەمانى کوردستان، لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دەنگ بە چەند پڕۆژەیاسایەک دەدرێت، لەوانە " پرۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی) و پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان."

 

دەقى به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/١١/٩به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەکەم: دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١ - پرۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (٣٠) ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

٢ - پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

دووەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٤) لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١)، كە بە بڕیاری ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠٢١ی سەرۆكایەتیی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (٩٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین