نووسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ عەتا سەراوى: دەبێ لەبەردەم دادگا باجى قسەکانت بدەى کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەسەر چاوپێکەوتنى ئەندامێکى سەرکردایەتیى  دەڵێت، لەبەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانى ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات."

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە(3/تشرینى دووەم/2021)، نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وەڵامى چاوپێکەوتنێکى عەتا سەراوى، ئەندامى سەرکردایەتیى دەداتەوە و تێدا دەڵێت، "لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوو."

نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخوارددانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لە بیر خەڵک بباتەوە، بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا،  باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

کەسێک بەناوی عەتا سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە لە لایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخوارددانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لە بیر خەڵک بباتەوە، بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا،  باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

3 ی نۆڤێمبەری 2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین