پنتاگۆن: كۆبوونەوەکەمان لەگەڵ توركيا بەرهەمدار بوو تورکیە

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا (پنتاگۆن) رايگەياند، "كۆبوونەوەى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا و توركيا لەسەر پرسى فڕۆكەى (ئێف35) بەرهەمدار بوو، هيچ زانياريەكيش لەسەر فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف16) بە توركيا ئاشكرا ناكەم".

ماڵپەڕى (ئاڕتى) ئاشکرا دەکات، جۆن كێربى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا  لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "كۆبوونەوەى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا و توركيا لەسەر پرسى دوورخستنەوەى توركيا لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف35) بەرهەمداربوو، بەڵام من ناچمە ناو وردەكارييەكانى  فرۆشتنى پێداويستیى سەربازى بە وڵاتان، ئەوە تايبەتە بە وەزارەتى دەرەوە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "بڕيارە لە مانگى داهاتوو شاندى وەزارەتى بەرگرى هەردوو وڵات لە ئەمريكا كۆببنەوە، بۆ لێكەوتەكانى فرۆشتنى ئەو فڕۆكانە، كە توركيا سوورە لەسەر كڕينيان".

سەبارەت بە فڕۆكەى (ئێف 16)ش گوتى، "هیچ لێدوانێک لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەى (ئێف16) نادەم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین