بەهۆی لافاوەکەوە 500خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (1/تشرینی دووەم/2021 )ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی قەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی رۆژی شەممە بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: 127 خانوو، دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕەکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەدات لەسەر فەرمان و راسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان، بە مەبەستی زانینی قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە لە پارێزگاى هەولێر لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگریى شارستانیى هەولێر، دەزگاى خێرخوازیی بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سورى عێراقی پێکهێنرا.
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکى ههرێمى کوردستان له پهیوهندییهکى تهلهفۆنیدا لهگهڵ پارێزگارى ههولێر، بهدواداچوونى بۆ زیانهکانى لافاو له ههولێر و چهند ناوچهیهکى سنورى پارێزگاکه کرد. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لایهنه پهیوهندیدارهکانى راسپاردووه بۆ هاوکاریکردن و یارمهتیدانى لێقهومان و دابینکردنى پێداویستییهکانیان.
بەهۆی بارانبارینی بە خوڕ، رۆژی شەممە( 30-10-2021) لافاوێکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دروستبوو- و زیانی ماددیی لێکەوتەوە. بەشێک لەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان پێگەیشت شاری زێڕین و گوندی کۆریی سەر بە پارێزگای هەولێر بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment