لیژنەی کار و باری پێشمەرگە: بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوەیە
سیهام میران-نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە(31/تشرینی یەکەم/2021) عوسمان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کار و باری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەوهۆکارەی کە داعش دەتوانێ پێشمەرگە شەهیدبکات لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی"هۆکاری ئەو هێرشانە ئەوەیە ناوچەیەکی بەرفراوان هەیە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق، کە بۆشاییەکی گەورەی ئەمنییە، هەروەها داعش زیاتر خۆیان رێکخستووەتەوە لەو ناوچانە بە ئارەزووی خۆیان چالاکی خۆیان ئەنجام دەدەن. بۆیە لامان وایە تا ئەو بۆشاییە ئەمنییە بمێنێت کاروچالاکی تیرۆرستانی داعش بەردەوامی دەبێت".
سەبارەت بە پلانی ئەوان بۆ دووبارە نەبوونەوەی وەها کارەساتێک عوسمان کەریم ئاماژە بەوە دەکات"لە ساڵانی رابردووش هەوڵمانداوە لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە هەردوو وەزارەتدا هێزێکی هاوبەش دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە پر بکرێتەوە. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا دوو لیوا پێکهێنراوە بەڵام تاکو ئێستا لە بواری کرداری نەچونە ئەو ناوچانە، هەرچەندە دوو لیوا کەمە. دەبێت بە هیزی هاوبەش ئەو ناوچانە پربکرێتەوە بۆ ئەوەی داعش نەتوانێت جموجۆڵی لەم شێوەیە بکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment