مەسرور بارزانى زیانلێکەوتووانى لافەوەکەى هەولێر بەسەردەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى زیانلێکەوتووانى لافاوى دوێنێ هەولێر دەکات و دەشڵێت، "حکوومەتى هەرێمى کوردستان کوردستان هەموو هاوکارییەکیان پێشکەش دەکات و بەپێى توانا قەرەبوویان دەکاتەوە."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (31/تشرینى یەکەم/2021)، مەسرو بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی "شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوی دوێنێی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکوومەت سوپاسى لایەنە پەیوەندارەکانى کرد و گووتیشى، "هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە."

مەسرور بارزانى ئاماژەوەى بەوشەکرد، "کە بەرپرسانی حکومەت پێویستە هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین