گەنجێک خۆی بریندار دەکات کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: گەنجێک لە کەلار گولـلە لە دەستی دەرچووە و بەو هۆیەوە خۆی بریندارکردووە.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری رایگەیاند: ئەمشەو هەینی لە گەڕەکی کەلاری کۆنەوە گەنجێک بە ناوی (ش. ا. م) لەدایکبووی ساڵی (2003) هێندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەیەکەوە بریندار بووە. 

لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی کەلار هاتووە "دەستکاریی دەمانچەی باوکی کردووە و گولـلە لە دەستی دەرچووە و بەر سینگی کەوتووە، دوای چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە".                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین